
ئەمڕۆ ڕێککەوتی" ۱۷ ی ۱۱ ی ۲٠۲٤ " پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی "پ.د.شریف مولود" یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و " د.عسام خلیل" بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی زانکۆ و سه‌رۆكی به‌شی توركی و ژمارەیەک بەڕێوەبەر پێشوازی له " مۆراد کازانجی " جێگری سەرۆکی دامەزراوەی YTB و شاندێکی یاوەری كرد.
سه‌ره‌تا جێگری سەرۆکی دامەزراوەی YTB ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد خۆشحاڵم بۆ ئه‌م پێشوازییه گه‌رمه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گوتی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ زانكۆی سه‌لاحه‌دین پته‌و و ئه‌كادیمین و بەردەوام دەبین لە هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی
له‌به‌شێكی تری قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد خۆشحاڵین له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی گه‌ورەترین و دێرینترین زانكۆی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بینه‌وه، زانكۆی سه‌لاحه‌دین جێگای بایه‌خی ئێمه‌یه و گرنگی ته‌واوی پێده‌ده‌ین، به‌شی توركی به‌شێكی گرنگه له‌م زانكۆیه، ده‌رچووه‌كانی به‌شی توركی له داهاتوودا كاریگه‌ری باشی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ڕێمی كوردستان و توركیا ده‌بێت، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد زانكۆی سه‌لاحه‌دین له‌نێو زانكۆكانی توركیا دیار و به‌رچاوه و په‌یوه‌ندییه ئه‌كادیمییه‌كانی ئه‌م زانكۆیه له‌و په‌ڕی باشیدایه و هیوای باشتریشی بۆ ده‌خوازین.
له‌به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌م سه‌ردانه ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی بە مێژووی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و كۆلێژ و به‌شه‌كان كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باسی له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان زانكۆی سه‌لاحه‌دین و زانكۆكانی توركیا كرد، هه‌روه‌ها گوتی ساڵانه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له قوتابییان و مامۆستایان سه‌ردانی زانكۆكانی توركیا ده‌كه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی مه‌شقی هاوینه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌شێكی زۆری ده‌رچووان له زانكۆكانی توركیا و وڵاتانی تر درێژه به خوێندنی باڵا ده‌ده‌ن