
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۱٦ـی ۱۲ـی ۲٠۲٤ " پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین پێشوازی لە ژمارەیەک دەرچوو و قوتابی بەهرەمەندی زانکۆی سەلاحەدین کرد
جێگای باسە ئەم دەرچوو و قوتابییانە لەماوەی ڕابردوو لە وڵاتانی جیاواز بەشداریان خول و کۆنسێرت و پێشبركیی هونەری کردبوو و دەستکەوتی گەورەیان بۆ زانکۆ بەدەستهێنابوو.
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین خۆشحاڵی خۆی بۆ ئە دەستکەوت و بەرهەمانە دەربڕی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.
بەهێز عباس ـ قوتابی بەشی میوزیک کۆلێژی هونەرە جوانەکان ـ لە ئەڵمانیا بەشداری لە زنجیرەیەک کۆنسێرتی هونەری کردووە.
ڕێمان سالار ـ قوتابی بەشی میوزیک کۆلێژی هونەرە جوانەکان ـ لە ئەڵمانیا بەشداری لە زنجیرەیەک کۆنسێرتی هونەری کردووە.
بەرزان یونس ـ قوتابی ماستەر براوەی پێشبركیی فیلم لە ئەڵمانیا
هیوا سعدی ـ دەرچووی بەشی زمانی چینی ـ کۆلێژی زمان ـ بەشداری لە خولی زمانی چینی بۆ ماوەی یەک ساڵ لە زانکۆی شەنگهای بۆ خوێندنە نێودەوڵەتییەکان پلەی یەکەمی خولی بەدەستهێناوە.
عەلی احمد ـ دەرچووی بەشی زمانی چینی ـ کۆلێژی زمان ـ بەشداری لە خولی زمانی چینی بۆ ماوەی یەک ساڵ لە زانکۆی شەنگهای بۆ خوێندنە نێودەوڵەتییەکان پلەی چوارەمی خولی بەدەستهێناوە