ئەمڕۆ ڕێککەوتی ١٧ـی ٧ـی ٢٠٢٥ “ پ.د.کامەران یونس محمدئەمین” سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی ‘ پ.د.حسێن سەعدی’ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و ژمارەیەک بەڕێوەبەر پێشوازی لە قوتابییانی زانکۆکانی عەرەبی کرد.
قوتابییان لە زانکۆکانی “ مصر علوم و تکنلوجیا، زانکۆی قدس متفوحە، زانکۆی نجاحە، زانکۆی ئەمریکی، زانکۆی قدس العربیە” بۆ مەشقی هاوینە سەردانی زانکۆی سەلاحەدینیان کردووە.
ژمارەی قوتابییان ١٣ قوتابییە لە پسپۆڕییەکانی “ سوفتوێر، ئای تی، کارگێڕی کار، شوێنەوار”