ئەمڕۆ ڕێککەوتی١٥ـی٧ـی ٢٠٢٥ “ پ.د.کامەران یونس محمدئەمین” سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی “ پ.د.حسێن سەعدی” یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و “ پ.د.هیوا مجید” ڕاگری کۆلێژی زانستە سیاسییەکان پێشوازی لە “ د.ئالان حەمەسعید” وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.
لەسەرەتای دانیشتنەکە سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم سەردانە دەربڕی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست، لەگەڵ ئەوەشدا باسی لەوەکرد خۆشحاڵین بە ڕەزامەندیت وەک ڕاوایژکار لە بەشی ڕاوێژکاری بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی کۆلێژی زانستە سیاسییەکان لەگەڵ تیمێکی ئەکادیمی لە کۆێژی زانستە سیاسییەکان کار بۆ خزمەتکردن و بەروەپێشبردنی زانکۆ بکەیت.
لای خۆیەوە وەزیری پەروەردە سوپاسی سەرۆکی زانکۆ و ڕاگرایەتی کۆلێژی زانستە سیاسییەکانی کرد و ئاماژەی بەوەکرد وەک یەک تیم کار بۆ خزمەتکردنی قوتابییان دەکەین و لە هەر جێگەیەک پێویست بێت من ئامادەم خزمەت بکەم.