
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۱ ی ۸ ی ۲٠۲٤ "پ.د.کامەران یونس محمدئەمین" بە ئامادەبوونی " پ.د.حسێن سەعدی " یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و "پ.د..نەبیل عادل" بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری و پڕۆگرامەکان پێشوازی لە شاندێکی زانکۆی نزوی بەسەرۆکایەتی " حمد بن سلمان " یاریدەدەری ڕاگر لە سەلتەنە عومان کرد.
جێگای ئاماژەپێدانە شاندێکی قوتابییانی زانکۆی سەلاحەدین لە ماوەی ڕابردوو سەردانی زانکۆی ناوبراویان کرد بۆ مەبەستی ئەنجامدانی مەشقی هاوینە و بەسەرکەوتوویی کارەکانییان لەماوەی دیاریکراوی خولەکە تەواوکرد.