
ئەڕۆ ڕێککەوتی ۱۲ـی ۲ـی ۲٠۲٤ " پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی " پ.د.شریف مولود " یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا پێشوازی لە " پ.جیۆڤانی ڤیداری " و شاندێکی یاوەری کرد
لەسەرەتای دانیشتنکە سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بەگەرمی پێشوازی لێکردن و خوشحاڵی خۆی بۆ پەیوەندی نێوان زانکۆی سەلاحەدین و زانکۆکانی ئیتاڵیا دەربڕی.
لەبەشێکی تری دانیشتنەکە سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین باسی لە کۆنفڕانسی " زانستی و کلتووری کرد لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو ئەنجامدر. هیوای خواست ئەم جۆرە کارە زانستییە هاوبەشییە بەردەوام بێت و پەرەی زیاتری پێبدرێت.