ڕێککەوتی ٦ـی ٨ـی ٢٠٢٥ “ پ.د.کامەران یونس محمدئەمین” سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی “ پ.د.شریف مولود شریف” یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و ژمارەیەک بەڕێوەبەر پێشوازی لە”سۆکار حەمەشەریف “بەڕێوەبەری پڕۆگرامی Volunteer.krd و “ئەحمەد صفاء “ بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان Kurdistan Foundation کرد.
ئامانج لەم سەردانە ئەنجامدانی چەندین پڕۆژەی گرنگ و پێویست بوو بۆ زانکۆی سەلاحەدین بەتایبەت نۆژەنکردنەوەی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی سەلاحەدین و دروستکردنی یانەیەکی ئەکادیمی لە کتێبخانەی ناوەندی و کردنەوەی خولی ئەکادیمی بۆ بابەتی ژیری دەستکرد.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین -هەولێر.