ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۱۳ـی ٥ـی ۲٠۲٥ " پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی " سامان عەبدوڵلا " بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین پێشوازی لە شاندێکی کوردستان فاوندەیشن کرد
شاندی کوردستان فاوندەیش پێكهاتبوون لە" ئەحمەد سەفا" بەڕێوەبەری گەیاندنی کوردستان فاوندەیشن و " هەمزە فریاد" بەڕێوەبەری پڕۆگرامی جۆبس کەی ئاڕ دی و " سۆکار حەمەشریف" بەڕێوەبەری پڕۆگرامی ڤۆڵەنتیر کەی ئاڕ دی و " عەلی ئەحمەد" بەڕیوەبەری هاوبەشییەکان لە کوردستان فاوندەیشن کرد
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم سەردانەی شاندی ناوبراو دەربڕی و ئامادەیی هەموو هاوکارییەکی نیشاندا
لای خۆیانەوە شاندی کوردستان فاوندەیشن ڕۆڵی زانکۆی سەلاحەدین و تیمەکانییان بەرزنرخاند لەهاوکاریکردنی پڕۆژەکانی کوردستان فاوندەیشن لەسەرەتای دامەزراندنەوە تا ئێستا
لەگەڵ ئەوەشدا لە بەشێکی تری دیدارەکە شاندی کوردستان فاوندەیشن خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بۆ ئەوەی لە ماوەیەکی نزیک لەگەڵ زانکۆی سەلاحەدین یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن واژۆ بکرێت و بەیەکەوە کار لەسەر بەرزکردنەوەی توانای قوتابییان بکەن و خولی ئەکادیمی جۆراوجۆر بکەنەوە