
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۲۲ـی ۱۲ـی ۲٠۲٤ " پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی " پ.د.شریف مولود شریف " یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و ڕاگری کۆلێژەکانی " زمان ، پەروەردە، زانست" دوای تەواوکردنی سەرجەم ڕێککارەکان نازناوی زانستی ۳ مامۆستای زانکۆی بۆ پلەی پڕۆفیسۆر بەرزکردەوە
پ.د.ئەیوب صابر کریم ـ کۆلێژی پەروەردە
پ.د.علی عبدالرحمن فتاح ـ کۆلێژی زمان
پ.د.ئیبراهیم عوسمان ـ کۆلێژی زانست
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەین هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و داوی لێکردن بەردەوام بن لە نووسین و بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر.