ئەمڕۆ ڕێککەوتی ٣٠ـی ٦ـی ۲٠۲٥ “پ.د.کامەران یونس محمدئەمین” سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی “ پ.د.حسێن سەعدی” یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بۆ كاروباری کارگێڕی و دارایی و "م.شاخەوان صدیق رمضان"بەڕێوەبەرى سەنتەرى زمان و وەرگێڕان سەردانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی سەنتەری زمانی کرد.
لە تاقیكردنەوەكە (١١٧٢) هەزار و سەد و حەفتا و دوو قوتابی تێیدا بەشدارن و ماوەی (٧) حەوت ڕۆژ دەخایەنێت.