
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۱٤ـی ۱ـی ۲٠۲٥ بەفەرمان و ئامادەبوونی " پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین " سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و " پ.د.حسێن سەعدی ابراهیم" یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و " پ.د.شریف مولود شریف " یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و ژمارەیەک بەڕێوەبەری سەرۆکایەتی زانکۆ بەڕێوەبەری نوێی دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پڕۆگرامەکان دەستبەکاربوو
" پ.د.عباس برهان " وەک بەڕێوەبەری " دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پڕۆگرامەکان" لە جێگای " پ.د.نبیل عادل فخری " دەستبەکاربوو
جێگای باسە سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بڕیاریدا "پ.د.نبیل عادل " وەک کەسێکی بە ئەزموون بۆ مەبەستی ڕاوێژپێکردن لە سەرۆکایەتی زانکۆ بمێنێتەوە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و ئامادەیی هەموو هەماهەنگییەکی بۆ دەربڕین.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر.