
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۳٠ـی ۱ـی ۲٠۲٥ " پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین " سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و بەرپرسی ناوچەی زانکۆ و ژمارەیەک ڕاگر و بەڕێوەبەران نانی نیوەڕۆی لەگەڵ ۱۸٠ فەرمانبەری خانەنشینی زانکۆ خوارد و ماڵئاوایی لێکردن
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین باسی لە ڕۆڵ و پێگەی ئەو فەرمانبەرانە کرد و ئاماژەی بەوەکرد هەمووکاتێک دەرگای زانکۆ بۆ خۆتان و خانەوادەکانتان کراوەیە ئێمەش لە خزمەتی ئێوەداین و خزمەتکردن و ماندووبوون و شەونخونیتان لە یاد ناکەین.