ئەمڕۆ ڕێكکەوتی ٢٥ی ٥ـی ۲٠۲٥ " پ.د.حسێن سەعدی ابراهیم" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بەوەکالەت سەردانی کۆلێژی یاساو پەروەردەی بنەڕەتی کرد .
لەسەردانەکەیدا بە یاوەری "پ.ی.د.مزگین چالی " ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی و " پ.د.بەختیار صابر " ڕاگری کۆلێژی یاسا سەردانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە و لێژنەی تاقیکردنەوەی کۆلێژەکانی ناوبراوی کرد و گفتوگۆی لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی لێژنەی تاقیکردنەوە کرد و هوای سەرکەوتنی بۆخواستن.