
پ.ی.د. ئەحمەد ئەنوەر دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین لە شاری بەرشلۆنەی وڵاتی ئیسپانیا بە ئامادەبونی ۳۰۰ سەرۆک زانکۆو نوێنەری رێکخراوەکانی تایبەت بە خوێندنی باڵا لە ئەوروپا بەشداری لە سێیەمین کۆنفڕاسی زانکۆ عەرەبی و ئەوروپییەکان کرد. لە کۆنفڕانسەکەدا گفتوگۆ لەسەر بەجیهانیکردنی خوێندنی باڵاو چارەسەرکردنی کێشەکان و مەترسیەکان کرا، هەورەها پرسی دانانی پڕۆگرامێک بۆ یارمەتیدانی رێکخراەکان بۆ زانکۆکانی وڵاتانی عەرەبی لە چوارچێوەی ئەو بودجەیەی یەکێتی ئەوروپا تەرخانیکردوە کە خۆی لە دیان ملیار یۆرۆ دەبینێتەوە بۆ پاڵپشتی پڕۆگرامەکان و ئەو شوێنانەی شەڕی تێدایەو پەناهەندەیان هەیە.
لە کۆنفڕانسەکەدا ئاماژە بە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان کرا کە پێشوازیان لە قوتابیەکی زۆری پەناهەندە کردووە، لە پەراوێزی کۆنفڕانسەکەشدا هەر یەک لە سەرۆکی زانکۆکانی سەلاحەدین و سلێمانی و نەورۆز لە دهۆک دیاریان پێشکەش بە سەرۆکی زانکۆی بەرشلۆنەکرد لە بەرامبەر ئەو میوانداریەتیەی تایبەتیەی بۆ شاندی زانکۆکانی هەرێمی کوردستانی کردبوو.
بەروار :٢٠١٦/٥/٢۸