
سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین لە کۆبوونەوەى پرۆژەى ئیراسمۆسى ئەوروپى لە هۆڵەندا
پ.د.ئەحمەد دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین بەشدارى کۆبوونەوەى جیونیتک ئیراسمۆسى ئەوروپى کرد، کە لەو ماوەیەدا بە بەشدارى زانکۆى سەلاحەدین و دهۆک لە کوردستان و چەند زانکۆیەکى ئێرانى و ئەوروپى لە شارى ئینسخیدا لە وڵاتى هۆڵەندا ئەنجام درا.
لەو کۆبوونەوەیەدا تاوتوێ ى چەند پرۆژەیەکى زانستى کرا، لە بوارەکانى جوگرافیاو سکیورتى خۆراک و کەشو هەواو ئەندازیارى رووپێوان و هایدرۆلۆجى، بە ئامانجى ئامادە کردنى هەلى خوێندن بۆ قوتابیانى خوێندنى باڵا، کە سەرجەم خەرجى خوێندن و سەفەر کردن ،لە سەر ئەرکى یەکێتى ئەوروپا دەبێت.
هەر لە میانى کۆبوونەوەکەداو لە گەڵ بەرپرسانى ستافى زانکۆى توێنتى هۆڵەندى، تاوتوێ ى چەند پرۆژەیەکى زانستى لە بوارى خوێندنى باڵاى قوتابیانمان لە هەردوو زانکۆى سلێمانى و دهۆک لەو زانکۆ هۆڵەندییە کرا.
بڕیاریش دراوە کۆبوونەوەى داهاتوو کە لە مانگى دیسیمبەر دەبێت، لە شارەکانى هەولێرو دهۆک ئەنجام بدرێت.