![title](/sites/default/files/styles/article_intro_image/public/node-img/471_01504657610.jpg?itok=hJXWvkk_)
لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ وڵاتی ئوسترالیا، دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین سەردانی ئۆفێسی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کردو لەلایەن هەڤاڵ سیان نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئوسترالیا پێشوازی لێکرا. لە دیدارێکدا تاوتوێی چەندین پرسی گرینگی تایبەت بە رەوشی قوتابیانی تواناسازی لە زانکۆکانی ئوسترالیاو بارودۆخی هەنوکەیی سیاسی و ئابووری کوردستان کرا. نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئوسترالیا لە دانیشتنەکەدا ئاماژەی بەونوسراوانەکرد کە لە رێگەی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاڕاستەی وەزارەتی خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی کراوە لە بارەی ژیان و گووزەرانی قوتابیانی کورد لە ئوسترالیا لە رێگەی بەرنامەی تواناسازی ئێستا لە زانکۆ ئوسترالیەکان دەخوێنن. لەبەرامبەر سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بەڵێنی بەدواداچونەوەی بۆ گرفتەکانی قوتابیانیدا لە رێگەی پەیوەندیکردن بە وەزیری خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان.
دکتۆر ئەحمەد دزەیی ئەوەشیکرد هەرچەندە هەرێمی کوردستان رووبەڕوی قەیرانێکی دارایی گەوەرە بۆتەوە، بەڵام هەوڵدەدەن بە جدی چارەسەری گرفتەکانی قوتابیان بدرێت، بەجۆرێک خەرجییەکانی قوتابیانی تواناسازی لە زانکۆکانی ئوسترالیا هاوشێوەی خەرجییەکانی قوتابیانی زانکۆکانی ئەمەریکا و بەریتانیای لێبکرێت، چونکە خەرجی پێداویستیە سەرەتاییەکانی ژیان هیچ جیاوازی نییە لەگەڵ ئەو وڵاتانە. لە کۆتایی سەردانەکەدا سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان دیاریان بەخشییە یەکتری وەک رێزگرتنێک لەو هەماهەنگییەی لە نێوان هەردوولا دەکرێت بە ئامانجی ئاسانکاری سەردانییەکانی مامۆستایان و قوتابیانی کوردستان بۆ وڵاتی ئوسترالیا، پاشان بە ئامادەبونی سەرجەم کارمەندانی ئۆفیسەکە و کەسایەتیە کوردییەکانی ئەو وڵاتە نیوەڕۆخوانێک پێشکەش بە ئامادەبوان کرا.
بەروار : ٢٠١٥/١٠/٢٨