
د.ئەحمەد ئەنوەر دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین لەدیوانى سەرۆکایەتى زانکۆدا پێشوازى لەشاندێکى پەیمانگەى رۆشنبیرى باڵیۆزخانەى فەرەنسى لە بەغدا و کونسلگەرى فەرەنسى لەهەولێر کرد، ئەمەو لەدانیشتنێدا لەگەڵ شاندى میوان باس لەچەندین خاڵى بنەڕەتى کرا بۆ پێشخستنى بەشى زمانى فەرەنسى، هاوکات باس لەو بەشانە کرا کە سەر بەکۆمەڵەى فرانکۆفۆنییە بۆ زیاتر پەرەپێدانى بەشى زمانى فەرەنسى، دواى ئەوەى چەندین کێشە و گرفت هاتە کایەوە لەنەبوونى مامۆستا، ئەمەو سەبارەت بەو کێشانە چەندین خاڵ خرایە روو بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانى ئەو بەشە، هاوکات جەختکرایەوە کە خوێندنى باڵا ى ماستەر و دکتۆرا لەو بەشەدا بکرێتەوە بۆ زیاتر بەرەو پێشبردنى بەشى فەرەنسى تا بتواندرێ ئەو بەشە بەمامۆستایانى زانکۆى سەلاحەددین بەردەوام بێ، هەروا باس لەهەموو پێداویستەکانى بەش کرا، هاوکات سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین لەوتەیەکدا پاڵپشتى هەموو خاڵەکانى کرد بۆ سەرکەوتنى ئەو بەشە و دابینکردنى هەموو پێداویستییەکان، لەلایەکى دیکەوە باس لەوە کرا کە بەشدار بن لە کۆمەڵەى فرانکۆفۆنى بۆ زیاتر پەرەپێدانى بەشى زمانى فەرەنسى کۆلیژى زمانى زانکۆى سەلاحەددین و سوود وەرگرتن لەئەزموونى زانکۆکانى دیکە و بەشداریکردنى کورسى راهێنان و مەشقکردن.
بەروار :٢٠١٧/٦/١٤