
د.ئەحمەد ئەنوەر دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین، لەدیوانى سەرۆکایەتى زانکۆدا پێشوازى لەشاندێکى کونسلگەرى وڵاتى هۆڵەندا کرد، کە پێکهاتبوو لە جۆن ڤان دیرزاندا کرد، کە رێکخرى نەهێشتنى تیرۆرە لە ئوردن و عێراق و لوبنان، لەتەک شاندى یاوەرى، ئەمەو لەدانیشتنێکدا باس لەپرۆژەیەک کرا کە هۆیەکە بۆ هۆشیارکردنەوەى قوتابیان و خستنە رووى هەموو ئەو باس و خواستانەى کە قوتابى دەتوانێ سوودى لێ وەربگرێ تا لەهەموو روویەکەوە هۆشیارى و رۆشتبیرى و زانیارى و زانستى لەلایەن قوتابیانەوە هەبێ، بۆ ئەوەى هیچ لایەنێکى خراپەکارى نەتوانێ کلتوورى خراپ بڵاو بکاتەوە، هاوکات هۆشیار و رۆشنبیرى زاڵ بەسەر هەموو کلتوورێکى خراپ و نەگونجاو و بەرەنگاربوونەوەى هەموو لایەنەکانى تیرۆر کە ئێستا رۆژهەڵاتى ناوەڕاستى گرتۆتەوە، هاوکات سەرۆکى زانکۆ خۆشحاڵى خۆى دەربڕى سەبارەت بەو شێوە پرۆژەیە و باسیشى لەوە کرد کە هەموو هەماهەنگییەک لەلایەن زانکۆوە دەخرێتە روو بۆ سەرکەوتنى ئەو پرۆژەیە.
لەلایەکى دیکەوە د.ئەحمەد دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددیندا پێشوازى لەشاندێکى زانکۆى لۆبنانى فەرەنسى کرد بەسەرۆکایەتى د.محەمەد سدیق خۆشناو شاندى یاوەرى ئەمەو لەکۆبوونەوەیەکدا لەنێوان هەردوو زانکۆدا واژوو لەسەر رێکەوتنامەیەک کرا، ئەمەش دوایى ئەوەى لەلایەن وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رێگەدرا رێککەوتن و پەیوەندییەکان لەنێوان زانکۆ حکومییەکان و زانکۆ تایبەتەکان لەهەموو بوارەکانى زانستدا بخرێتە روو، هاوکات واژوو کردنى رێککەوتنامەى نێوان زانکۆى سەلاحەددین و زانکۆى لوبنانى فەرەنسى خۆى لەچەندین خاڵ دەنوێنێ وەک گشت بوارەکانى زانست و ئەنجامدانى کۆنفرانسەکان و ۆرکشۆپ و پانێل و پێشخستنى پرۆگرامى خوێندن و هاوکاریکردن و ئاڵوگۆڕکردنى بیر و ڕا و زانستەکان، کردنەوەى بوار بۆ خوێندنى باڵا.