![title](/sites/default/files/styles/article_intro_image/public/node-img/445_01504657609.jpg?itok=3x-qkCSI)
لە دیوانی سەرۆکایەتی زانکۆ پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر سەلاحەدین دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین پێشوازی لە دکتۆر ئۆرهان حیکمەت ئۆغلۆ سەرۆکی یەکێتی زانکۆکانی جیهان لە تورکیا دەکات، لە دیدارێکدا کە دکتۆر موسلح محەمەد سەرۆکی زانکۆی دهۆک ئامادەبوو. سەرۆکی زانکۆ وێڕای بەخێرهێنانی شاندی میوان هیوای خواست زانکۆکانی هەرێمی کوردستان ببنە ئەندام لەو یەکێتییە تا ببێتەهۆی پتەوکردنی پەیوەندی ئەکادیمی و زانستی زانکۆ جیهانییەکان و زانکۆکانی هەرێمی کوردستان. لەبەرامبەردا سەرۆکی زانکۆکانی جیهان لە تورکیا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەو هەموو پێشکەوتە بەرچاوەی لە هەرێمی کوردستان لە بواری خوێندنی باڵا هاتۆتە ئاراوەو خوازیاری ئەوەش بوو کە رایەڵەیەکی سەردەمیانەی تازە دروست بێت لە نێوان زانکۆ جیهانی و کوردستانییەکان بێتە دروست بێت تا کەڵک لە ئەزمونی زانستی یەکتری وەربگرن. شیاوی باسە ئەو یەکێتییە کە زیاتر لە ١٥٠ زانکۆ تێیدا ئەندامەو بەتایبەت زانکۆکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
بەروار :٢٠١٥/١٠/٣