
د. جەوهەر فەتاح سەرۆکى زانکۆ بەوەکالەت و د.مصطفى یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ لەگەڵ شاندی پەیمانگەى ستیڤن و زانکۆکانى ئەنبار و تکریت و تەکنەلۆژى بەغدا
کاتژمێر 10ى بەیانى رۆژى چوارشەممە، د. جەوهەر فەتاح سەرۆکى زانکۆ بەوەکالەت لەدیوانى سەرۆکایەتى زانکۆى سەلاحەدین پێشوازى لەشاندێکى پەیمانگەى ستیڤن و زانکۆکانى ئەنبار و تکریت و تەکنەلۆژى بەغدا کرد، ئەمەو ئەم دەستپێشخەرییە لەلایەن پەیمانگەى ستیڤنى زانکۆى بۆڵى ئەمریکییەوە رێکخرا لەنێوەندى ۆرکشۆپێک لەژێر ناوى فێرکردن لەسەر بنەما پرۆژەدا تیایدا زانکۆکان بە ئۆنلاین پرۆژەکانى خۆیان دەخەنە روو بۆ ئەوەى هەموو قوتابیان و خوێندکارانى هەر کام لەو زانکۆیانە سوود لە پڕۆژە و شارەزایى یەکتر وەربگرن، ئەمەو سەرەتا سەرۆکى زانکۆ بەوەکالەت باسێکى کورتى مێژوویى زانکۆى سەلاحەدینى کرد و لەپاشاندا باسى لەپەیوەندییەکانى زانکۆى سەلاحەدین و زانکۆکانى عێراق و وڵاتانى عەرەبى کرد، هەر لەو دانیشتنەدا کە لەئەنجوومەنى زانکۆدا رێکخرا، د.مازن عەبدولخالق بەڕێوەبەرى پەیوەندییە ئەکادیمییەکان سەرءۆکایەتى زانکۆى سەلاحەدین بەداتاشۆ باسى لەهەموو نێوەند و سیستەمەکانى زانکۆى سەلاحەدین کرد و تیایدا جەختى لەچەندین خاڵى پێشکەوتووى زانکۆ کردەوە، کە چ رۆڵێکى هەیە لەنێوەندى کۆمەڵگەدا، هەر لەوێدا چەندین پرسیار و گفتوگۆ هاتە ئارا سەبارەت بە رێککەوتن لەنێوەندى زانکۆکانى عێراق، لەپاشاندا سەرۆکى زانکۆ بەوەکالەت خۆشحاڵى خۆى دەربڕى سەبارەت بەئاڵوگۆڕى بیر و هزر لەنێوان زانکۆکانى عێراقدا، کە لەدواتردا واژوو لەسەر رێککەوتنەکان دەکرێ.