
سەنتەری پەرەپێدانی کاری زانکۆی سەلاحەدین پرۆگرامی ساڵانەی ئاڵنگاری بەردەوامی، رێگەچارە جیهانییەکان (Global Solutions Sustainability Challenge) ڕادەگەینێت، كە دەرفەتێكی گرنگە بۆ قوتابییان، بۆیە ئەگەر ئارەزووی ئاڵوگۆڕی بیروڕا و پەیوەندیکردنی ئۆنلاینت لەگەڵ قوتابییانی کولتووری جیاواز لە ئەمریکا، ئوردن، و عێراق هەیە، هاوكات ئارەزوو دەكەیت لەبارەی پرسەكانی بەردەوامی، كارسازی، بیرکردنەوەی دیزاین، و بەکارهێنانی لێهاتووییەکانت هەیە و دەتەوێت کارامەیی ڕاستەقینە بەدەست بهێنی، ئەوا بەشداری ئەم
پرۆگرامە بكەن.
پرۆگرامەكە لەلایەن (مامۆستا محمد عبدالوهاب عزيز)، ئەندامی لێژنەی پەرەپێدانی كاری کۆلێژی پەروەردە، زانکۆی سەلاحەدین بەڕێوەدەبرێت.
تێبینی: ماوەی خۆتۆمارکردن تەنها 5 ڕۆژە واتا تاكوو یەكشەممە، ژمارەی بەشداربووان سنووردارە و دەرچووانیش دەتوانن فۆڕم پڕ بکەنەوە.
لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە خۆت تۆمار بکە:
https://www.surveymonkey.com/r/WHT2XV8