
ئه‌مڕۆ ڕێككهوتی ۹ ـی ۱ ـی ۲٠۲٥ به ئاماده‌بوونی " پ.د.عبدالفتاح عبدالرزاق" بڕیکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و "پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین " سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و "د.ئامانج برادۆستی" به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی زانكۆ و به‌رپرسانی حزبی و حكومی ڕێوڕه‌سمی چله‌ی ماته‌مینی پ.د.نازم جه‌لال به‌ڕێوه‌چوو.
له‌سه‌ره‌تای ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دی وتارێكی پێشكهشكر و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، به‌داخه‌وه زوو زوو مه‌رگ پڕۆفیسۆر و زانایه‌كی ئه‌زیزمان لێ داده‌بڕێنێت و بۆ ئه‌به‌دی له عیلم و مهعریفهكهی بێ به‌ش ده‌بین، به‌ڵام ئه‌وه كاروانی ژیانه و ئه‌بێت بێ ویستی خۆمان پێیدا گوزه‌ر بكه‌ین
كۆچی ناواده‌ی زانا و پڕۆفسۆری زانكۆی سه‌لاحه‌دین له ناخه‌وه دڵگران و خه‌فه‌تباری كردم.
پڕۆفیسۆر د.نازم كه‌سێكی مرۆڤ دۆست و چاكه‌خواز بوو، خزمه‌تێكی زۆری كارێگێڕی و زانستی له زانكۆی سه‌لاحه‌دین كرد.
كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێز و كاریگه‌ری هه‌بوو، له بڕیاردان و گوفتار دادپه‌روه‌ر و خاوه‌ن كه‌سایه‌تی بوو، ماندوو نه‌ناس و خۆنه‌ویست بوو، بۆ هه‌مووان هه‌وڵیده‌دا، مرۆڤێكی ده‌ستپاك و ئه‌مین بوو و ڕێزی له بیروباوه‌ڕی هه‌مووان ده‌گرت.
ڕه‌فتار و گوفتار و زیره‌كی و دلسۆزی خوالێخۆشبوو، بۆ هه‌تا هه‌تایه له مێشك وزیهنی ئێمه و قوتابییان بۆ هه‌میشه زیندوو ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌و مرۆڤانه‌ی ده‌توانن مێژوویه‌كی پڕ له خزمه‌ت و خۆشه‌ویستی بۆ ده‌وروبه‌ره‌كه‌یان تۆمار بكه‌ن ده‌گمه‌نن، ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له ژیانی كارگێڕی خوا لێخۆش‌بوو بده‌ینه‌وه، ده‌بینین چه‌ندین كارامه‌یی و كارزانی له دوای خۆی به‌جێهێشت.
هه‌زار سڵاو بۆ گیانی پاكی ئه‌م پیاوه له خۆبردوو و دڵسۆزه، ان شاءالله خودای گه‌وره ده‌یخاته به‌ر ڕه‌حمه‌ت و به‌زه‌یی خۆیی و له به‌هه‌شتی ئه‌به‌دی خۆی ده‌یحه‌سێنێته‌وه..