ئەمڕۆ ڕێککەوتی ٣١ـی ٧ـی ٢٠٢٥ بە ئامادەبوونی “ مەلا مستەفا بارزانی ” نوێنەری “سەرۆک بارزانی“ و “د.پشتیوان سادق” بەرپرسى مەکتەبى ڕێکخستنى پارتى لە هەولێر و “ڕێبەر ئەحمەد” وەزیرى ناوخۆ و “ئومێد خۆشناو”پارێزگارى هەولێر و “ پ.ی.د.ئەمیر چالی “ بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی و “ پ.د.کامەران یونس “ سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و “چیا هەرکی و چنار سەعد عەبدوڵڵا،”یاریدەرانی بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لەهەولێر و “د.زانا مەلاخالید” بەپرسى لقى٢و “ئاری نانەکەلی” بەرپرسی لقى١٦ و “ د.ئامانج برادۆستی” بەرپرسی ناوچەی زانکۆ و ژمارەیەکی دیکەى لە هاونیشتمانیان و بنەماڵە و خانەوادەی سەربەرزی ئەنفال و شەهیدان و بەرپرسانی حزبی و حکومی لەژێر دروشمی “ ئەنفالی بارزانییەکان، نێژرانیان پێش مردنیان “ لە زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هەولێر بە هەماهەنگی لیژنه‌ی ناوچه‌ی زانكۆ - لقی دوو ڕێوڕەسمێکی تایبەت بۆ بەرزڕاگرتنی یادی ئەنفالی بارزانییەکان بەڕێوەچوو.
لەسەرەتای ڕێوڕەسمەکە سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین وتارێکی پێشکەشکرد و ئاماژەی بەوەکرد
ئه‌مڕۆ ٤٢ ساڵ به‌سه‌ر تاوانێكی گه‌وره‌ی ڕژێمی پێشووی عێڕاق تێده‌په‌ڕێت و له ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆ لە کاتژمێر ٧ـی سەرلەبەیانی لە ساڵی ١٩٨٣دا، ڕژێمی پێشووی عێراق دەستی بە وێرانکردنی گونده‌كانی کوردستان و سووتاندنی گونده‌كانی بارزان کرد و ٨ هەزار کەس لەپیاو و ئافره‌ت و لاوانی بارزانی برد و پاش دەستبەسەرکردنیان رەوانەی بیابانه‌كانی باشووری عێراق کران، کۆمەڵکوژکردنی بارزانیەکان بەوشێوەیە دەستیپێکرد.
ئه‌و تاوان و زۆڵمه‌ی ده‌رهه‌ق به منداڵ و لاو و ژن و پیاوی بارزانییه‌كان كرا له‌به‌ر شۆڕشگێڕی و كوردبوونیان بوو، ئامانجی دوژمنان و ناحه‌زانی گه‌لی كورد ئه‌وه‌بوو، به ئه‌نفال و جینۆساید‌كردن ئازادی و كورد په‌روه‌ری شۆڕشگێری له بیر گه‌لی كورد ببهنەوه و ئیراده‌ی ئازادیخوازی گه‌لی كوردستان تێكبشكێنن، به‌ڵام ئیراده‌ی شۆرشگێری و ئازادیخوازی گه‌لی كورد پۆلاین و به‌هێزتربوو له زه‌بر و زه‌نگی ڕژێمی به‌عس، له ئه‌نجامیشدا بیری شۆڕشگێری و ئیراده‌ی پۆڵاین به‌سه‌ر تۆقاندن و ترس سه‌ركه‌وت و گه‌لی كورد بووه خاوه‌ن هه‌رێم و حكومه‌ت و بیری ئازادیخوازی.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر