ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۲۷ـی ۲ـی ۲٠۲٥ بە ئامادەبوونی " پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و سەرۆکی زانکۆی جیهان و " د.یاسین صالح" بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و یاریدەدەرنی سەرۆکی زانکۆ و ڕاگر و بەڕێوەبەر و مامۆستایان ڕێوڕەسمی کردنەوەی باڵەخانەی نویی سەنتەری پێذاگۆجی زانکۆی سەلاحەدین بەڕێوەچوو.
لەسەرەتای ڕێوڕەسمەکە سەرۆکی زانکۆ وتارێکی پێشکەشکرد و ئاماژەی بەوەکرد خۆشحاڵم لە سەرەتای دەستبەکاربوونم وەک سەرۆکی زانکۆو بەپاڵپشتی تیمێکی دڵسۆز لە ستافی کارگێڕی و مامۆستایان و فەرمانبەران بەشێکی زۆری کۆلێژەکانمان نۆژەکردەوە و باڵەخانەی نوێ و مۆدێرنمان بۆ بەشێک لە بەڕێوەبەرایەتی و بەش و سەنتەرەکان دروستکردووە.
لەلایەکی تر باسی لەوەکرد بەهەماهەنگی کۆمپانیا و دامەزراوە حکومی و ناحکومییەکان توانیومانە کەلوپەلی پێویست دابینبکەین بۆ کۆلێژ و بەشەکان
لەکۆتاییدا سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین دیاری و لۆگۆی زانکۆی پێشکەش بە زانکۆی جیهان و کۆمپانیای ئۆبەر کرد لە بەرانبەر سپۆنسەرکردنی بەشێک لە نۆژەنکردنەوە.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر.