
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۲۹ـی ۷ ـی ۲٠۲٤ بە ئامادەبوونی " پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و " پ.ی.د.شریف مولود شریف" یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زاستی و خوێندنی باڵا و " د.وەلا غازی دزەیی" بەڕێوەبەری سەنتەری پێداگۆجی بڕوانامە بڕوانامە بەسەر دەرچووانی خولی ۹ ی پێداگۆجی بەڕێوەچوو کە ژمارەیان ٦٦ دەرچوو بوو.
لە سەرەتای ڕێوڕسمەکەدا سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین وتارێکی پێشکەشکرد و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ دەرچوونی ئەم ژمارەی خولی ۹ ی پێداگۆجی و هیوای سەرکەوتنی لە کارەکانیان بۆ خواستن، لەگەڵ ئەوەشدا سوپاسی سەرۆکی سەنتەری پێداگۆجی و مامۆستایان و کارمەندانی کرد کە لەماوەی داهاتوو هەموو هەوڵێکیان بۆ خزمەتکردنی قوتابییان خستۆتەگەر.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر.