له دیوانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆ به ئاماده‌بونی راگری كۆلێژی زمان و سه‌رۆكی به زمانی ئه‌ڵمانی و بهرِێوهبهری په‌یوه‌ندیه ئه‌كادیمیه‌كان پێشوازیكرد له دكتۆر كریستیان هاڵشۆرستهر به‌رپرسی رێكخراوی دادی ئه‌ڵمانی له رۆژههلاَتی ناوهرِاست و خاتوو نورا سینه ئۆغلۆ به‌رپرسی ئۆفێسی رێكخراوی دادی ئه‌ڵمانی له شاری هه‌ولێر، له دیدارێكدا باس له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان زانكۆ‌و رێكخراوه‌كه‌و چۆنیه‌تی كاراكردنه‌وه‌ی ئۆفێسی رێكخراوی دادی ئه‌ڵمانی له شاری هه‌ولێر كه بۆهۆی جه‌نگی دژه تیرۆر و هێرشه‌كانی تیرۆرستانی داعش بۆ هه‌رێمی كوردستان، چالاكیه‌كانیان سستببون، له‌لایه‌كی دیكه‌وه باس له دابینكردنی پێداویستیه‌كانی به‌شی زمانی ئه‌ڵمانی كرا له‌لایه‌ن ئۆفێسی رێكخراوی دادی ئه‌ڵمانی، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كرایه‌وه زه‌ماله‌ی خوێندنی بالاَ بۆ یه‌كه‌مه‌كانی به‌شی زمانی ئه‌ڵمانی له كۆلێژی زمانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین له‌لایه‌ن رێكخراوی DAADی ئه‌ڵمانی دابین بكرێت، له پێناو فه‌راهه‌مكردنی كادیری ئه‌كادیمی و زانستی بۆ به‌شه‌كه له‌تایبه‌ت له رێگه‌ی هه‌ردوو زانكۆی لابزیگی ئه‌ڵمانی و عه‌ین شهمسیمیسری. له دانیشتنه‌كه‌دا ئاماژه به دۆزینه‌وه‌ی میكانزمێك كرا كه ببێته‌هۆی به‌هێزكردنی رایه‌ڵه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان زانكۆی سه‌لاحه‌دین و زانكۆ‌و دامه‌زراوه ئه‌كادیمیه‌كانی ئه‌ڵمانیا
بەروار :٢٠١٥/٢/٤