
لە دیوانی سەرۆکایەتی زانکۆی سەلاحەددین، دکتۆر ئەحمەد دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین پێشوازی لە شاندێکی زانکۆی ئیسلام ئازادی ئێرانی لە شاری سنە، کرد. پێکهاتبوون لە دکتۆر موحەممەد قوربان کیانی سەرۆکی زانکۆی ناوبراو و دکتۆر ئومێد ڤەرزندە بەڕێوەبەری کاروباری نێودەوڵەتی و شاندی یاوەری. شاندی میوان سەرسامی خۆیان بە پێشکەوتنەکانی کوردستان بە گشتی و زانکۆکانی کوردستان لە بواری خوێندن دەربڕی هەر بۆیە ئامادەیی خۆیان نیشاندا بۆ هەر جۆرە هاوکارییەک لە گشت بوارەکان بەتایبەتی لە بوارەکانی ئەندازیاری و کشتوکاڵی. هەر لە دانیشتنەکەدا سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین خۆشحاڵی خۆی بۆ شاندی میوان دەربڕی لە دانیشتنێکی زانستیدا باس لە کارو چالاکییەکانی زانکۆ و چۆنییەتی پێشخستنی ئاستی زانستی و پەیوەندییە ئەکادیمییەکان لەنێوان هەردوو زانکۆی ناوبراو کرا. بۆ ئەم مەبەستە رێککەوتنی زانستی لەنێوان هەردوو زانکۆ واژووکرا.
بەروار :٢٠١٧/٢/١