
د.ئەحمەد ئەنوەر دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین لەگەڵ د.سەروەت جەبارى و د.تۆڵە فەرەج شاندى نەخۆشخانەى بەلسەم لەهەولێر
د.ئەحمەد ئەنوەر دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین لەدیوانى سەرۆکایەتى زانکۆ پێشوازى لەشاندێکى نەخۆشخانەى بەلسەم لەهەولێر کرد کە پێکهاتبوو لە د.سەروەت جەبارى خاون و بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەکە، د.تۆڵە فەرەج رێکخەرى سەنتەرى توێژینەوەى نەخۆشخانەى بەلسەم، ئەمەو لەدانیشتنێکدا باس لەرێکەوتنى نێوان سەنتەرى توێژینەوەى نەخۆشخانەى بەلسەم لەگەڵ سەنتەرى توێژینەوەى زانکۆى سەلاحەددین کرا، تیایدا هەماهەنگییەک بکرێ بۆ هەموو بوارە زانستییەکان، تا لەو رێگەیەوە قوتابیان و خوێندکارانى ماستەر و دوکتۆرا سوود لەو رێکەوتنە وەربگرن سەبارەت بەدەستهێنانى کەرەستە و ماددەکان، لەلایەکى دیکەوە جەخت لەپرۆژە و توێژینەوەى هاوبەش کرا لەنێوان هەردوو سەنتەردا، تا بتواندرێ لەرووى زانستییەوە چ زانکۆ یاخود نەخۆشخانەکانى کوردستان سوود لەو توێژینەوانە وەربگرن و بتواندرێ توێژینەوەکان چارەسەرى زۆرێک لەگرفت و ئاریشەکان بکات، هەر لەوێدا سەرۆکى زانکۆ خۆشحاڵى خۆى دەربڕى سەبارەت بە واژووکردنى ئەو رێککەوتنە و هیوارى خواست ئەو رێکەوتنە لەماوەیەکى نزیکدا بچیتە وارى جێبەجێکردن، ئەوەى شیاوى باسە یاریدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانستى و یاریدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى کارگێڕى و بەڕێوەبەرى سەنتەرى توێژینەوەى زانکۆى سەلاحەددین لەو دانیشتنە ئامادە بوون.