
لە بەرواری ٢٤/٩/٢٠١٨، سێ قوتابی دکتۆرای زانکۆی سەلاحەددین سەردانێکی ئەکادیمی زانکۆی وارشۆ دەکەن بۆ ماوەی پێنج مانگ، لە بەرواری ٢٤/٩/٢٠١٨ تاوەکو ٨/٢/٢٠١٩.
قوتابیانی ناوبراو هەڵگری زەمالەی ئیراسمۆس پڵەسن بۆ خوێندنی باڵا بە مەبەستی هەماهەنگی ئەکادیمی، کە لە لایەن زانکۆی وارشۆوە بەڕێوە دەبردرێ.
ئامانج لە سەردانەکەیان بۆ زانکۆی وارشۆ بریتییە لە بە ئەنجام گەیاندنی یەکەم بەشی دکتۆراکەیان بە سەرپەرشتی پرۆفیسۆری پسپۆڕ لە زانکۆی ناوبراو و سود وەرگرتن لە سەرچاوەی زانستی لە زانکۆکەدا لە ماوەی پێنج مانگی مانەوەیان. پرۆژەی ئیراسمۆس پڵەس کە لە لایەن یەکێتی ئەوروپاوە سەرپەرشتی دەکرێ کرێی سەرجەم خەرجییەکانی ئەم سەردانەی لە ئەستۆ گرتوە.
قوتابیانی بەشدار بریتین لەم ناوانەی خوارەوە:
- مامۆستا یوسف علی عمر، بەشی زمانی ئینگلیزی، کۆلێژی زمان، زانکۆی سەلاحەددین.
- مامۆستا بێستون طە مصطفى، بەشی فیزیا، کۆلێژی پەروەردە، زانکۆی سەلاحەددین.
- مامۆستا ئارام جلال حسن، بەشی شوێنەوار، کۆلێژی ئەدەبیات، زانکۆی سەلاحەددین.