
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۸ـی ۹ـی ۲٠۲٤ بە ئامادەبوونی "پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین " سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و " پ.د.حسێن سەعدی" یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و " پ.د.شریف مولود شریف " یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و " پ.ی.د.ئازاد عزیز سلێمان" بەڕێوەبەری خوێندنی باڵا و کاروباری زانستی پڕۆسەی چاوپێکەوتنی پێشکەشکارانی خوێندنی باڵا سپلیت سایت بەڕێوەچوو
جێگای ئاماژەپێدانە پڕۆسەکە بەوردی و زانستییەوە بەڕێوەدەچێت و سەرجەم پێشەکەشکاران لە هەموو بوار و بابەتە پەیوەندیدارەکان پرسیاریان لێدەکرێت