به‌ناوی خودای گه‌وره و میهره‌بان
ئه‌مڕۆ ٤٢ ساڵ به‌سه‌ر تاوانێكی گه‌وره‌ی ڕژێمی پێشووی عێڕاق تێده‌په‌ڕێت و له ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆ لە کاتژمێر ٧ـی سەرلەبەیانی لە ساڵی ١٩٨٣دا، ڕژێمی پێشووی عێراق دەستی بە وێرانکردنی گونده‌كانی کوردستان و سووتاندنی گونده‌كانی بارزان کرد و ٨ هەزار کەس لەپیاو و ئافره‌ت و لاوانی بارزانی برد و پاش دەستبەسەرکردنیان ڕەوانەی بیابانه‌كانی باشووری عێراق کران، کۆمەڵکوژکردنی بارزانییەکان بەوشێوەیە دەستیپێکرد.
بارزان ناوەندێكی گرنگ و ستراتیژی شۆڕشی نەتەوەیی کوردستان بووە و لەسەردەمی دیکتاتۆریەتی سەدام ناوەندبوونی خۆی لەشۆڕشی کوردان‌دا پاراستبوو.
بەشێوەیەکی وەها دڕندانه ئەو کارەساتە روویدا هەتا ئێستا و پاش ٤٢ ساڵ تەنها روفاتی ٦٠٠٠ کەس دۆزراونەتەوە، تا ئێستا روفات و گۆڕی ٢٠٠٠ کەس هێشتا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
سه‌ركرده‌كانی کورد چه‌كی شه‌ره‌ف و كهرامهتییان كرده شان بۆ ئه‌وه‌ی لە نیشتمانی خۆیاندا خاوەن دەسەڵات و سەروەری بن، ئه‌و بڕیاره بۆ رژیمی بەعس برینێکی قورس بوو، بۆیە ده‌ستیانكرد به جینۆسایدكرنی گه‌لی كوردستان.
ئه‌و تاوان و زۆڵمه‌ی ده‌رهه‌ق به منداڵ و لاو و ژن و پیاوی بارزانییه‌كان كرا له‌به‌ر شۆڕشگێڕی و كوردبوونیان بوو، ئامانجی دوژمنان و ناحه‌زانی گه‌لی كورد ئه‌وه‌بوو، به ئه‌نفال و جینۆساید‌كردن ئازادی و كورد په‌روه‌ری شۆڕشگێری له بیر گه‌لی كورد ببهنەوه و ئیراده‌ی ئازادیخوازی گه‌لی كوردستان تێكبشكێنن، به‌ڵام ئیراده‌ی شۆرشگێری و ئازادیخوازی گه‌لی كورد پۆلاین و به‌هێزتر بوو له زه‌بر و زه‌نگی ڕژێمی به‌عس، له ئه‌نجامیشدا بیری شۆڕشگێری و ئیراده‌ی پۆڵاین به‌سه‌ر تۆقاندن و ترس سه‌ركه‌وت و گه‌لی كورد بووه خاوه‌ن هه‌رێم و حكومه‌ت و بیری ئازادیخوازی.
ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌یبینین له ئاوه‌دانی و خزمه‌تكردن و پێشووه‌چوونی سیاسی و سه‌ربازی و كلتووری و پێكه‌وه ژیان به‌رهه‌می شۆڕش و قوربانیدان و خوێنی شه‌هیدانی گه‌له‌كه‌مانه و ئێمه‌ش به گیان و خوێن پارێزگاری لێده‌كه‌ین.
پ.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین، سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر