ڕێککەوتی ۲٦ـی ۱ـی ۲٠۲٤ لە هۆڵی داخراوی کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکانی زانکۆی سەلاحەدین پاڵەوانییەتی تۆپی سەرمێزی کوڕان و کچانی کۆلێژەکانی زانکۆی سەلاحەدین بەڕێوەچوو.
لەم پاڵەوانییەتە ۱٤٠ قوتابی کوڕ و کچ بەشدارییان کردبوو
لە پاڵەوانییەتی کوڕان کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان بەسەر کۆلێژی زانست سەرکەوت بە سێ یاری بەرانبەر دوو یاری
لە پاڵەوانییەتی کچان کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی بەسەر کۆلێژی پەروەردە سەرکەوت بەشی یاری بەرانبەر دوو یاری