به‌ناوی خودای گه‌وره و میهره‌بان
۲۱ـی شوباتی هه‌موو ساڵێك یادی ڕۆژی جیهانی زمانی دیكه، ئەم ڕۆژە بۆ یەکەمجار لە ۱۷ـی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٩٩ لەلایەن ڕێکخراوی یونێسکۆوە ڕاگەیەندرا.
زمان ده‌ورێكی گرنگ و كاریگه‌ر له ژیانی هه‌موو میلله‌تێك ده‌گێڕێت و یەکێکه لە بەهێزترین ئامرازەکانی پاراستنی بنچینه‌ی نەتەوەیی و نیشتمانیی
بەم بۆنەیه‌وه پیرۆزباییەکی گەرم لە سه‌رجه‌م مامۆستان و فه‌رمانبه‌ران و قوتابییان ده‌كه‌م، به تایبه‌ت مامۆستایان و قوتابییانی به‌شه‌كانی زمانی كوردی له زانكۆی سه‌لاحه‌دین.
پێویسته بیر له گه‌شه‌كردن و به‌ره‌وپێشبردنی زمانی كوردی بكه‌ینه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له په‌راوێزخستن دوری بخه‌ینه‌وه و زیاتر گرنگی پێبده‌ین، ئه‌مه‌ش ئەرکێکی گرنگ و لەپێشینەی مامۆستایان و قوتابییانی زانكۆیه ده‌بێت به گرنگییه‌وه لێێ بڕوانین.
لەم یاده گرنگ و پیرۆزه‌دا، یادی ئه‌و مامۆستا و ڕۆشنبیر و نوووسهرانهی زانكۆ ده‌كه‌مه‌وه به‌گرنگییه‌وه له باره‌ی زمانی كوردی دواون و كاریان بۆ كردوه و ڕۆڵێكی به‌رچاویان له لە پاراستن و فێرکردن و برەودان بە زمانی کوردی‌دا هەبووە.
به‌پێویستی ده‌زانم داوا لە مامۆستا و رۆشنبیران و پسپۆڕانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین بكه‌م، وه‌ك چۆن له ڕابردوو ئه‌ركی خۆتان به‌زیاده‌وه به‌رانبه‌ر به خزمه‌تكردنی زمانی كوردی به‌جێ گه‌یاندووه، له داهاتووش هەر کەموکوڕی و کەمتەرخەمییەک هەبێت لە بواری زمانەوانی و گرنگیدان بە زمان، چارەسەری بکەن، بۆ ئەم مەبەستەش، زانكۆی سه‌لاحه‌دین ئامادەیە بۆ هەر هاوکاری و هەماهەنگییەکی پێویست لەم بوارەدا.
ڕۆژی جیھانیی زمانی دایک لە ھەمووان پیرۆز بێت.
پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر.