ڕێککەوتی ٢٣ـی ١١ـی ٢٠٢٥ بە چاودێری بەڕێز “ پ.د.کامران یونس محمدامین” سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر، و بە سەرپەرشتی “ پ.د.سمیر جودت بلال. بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەی زاستی یەکەی چاودێری ژینگە وگۆڕانی ئاووهەوا لە بەرێوەبەرایەتی گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی - زانکۆی سەلاحەدین–هەولێر هەڵسا بە ئەنجامدانی سیمپۆزیۆمێک لە ژێر ناونیشانی:
کۆربەندی ڕێگاچارەی شوێنجێی بۆ پەرەپێدانی بەردەوامی ژینگەیی وئاسایشی ئاو
Geospatial Solutions for Environmental Sustainability and Water Security Symposium.
بە بۆنەی بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی سیستەمی زانیاریە جوگرافیەکان (GIS Day 2025).
لە سیمپۆزیۆمەكە هەریەك لە “ خاتوو سروە ڕەسول “ بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان - وەزارەتی ناوخۆ و “د. ابراهیم ڕەمەزان “ بەڕێوەبەری گشتی زەوی و زار و “پ.ی.د. جۆشان مجید ئاسنگەر “ ڕاگری كۆلێژی زانستە ئەندازیارییە كشتوكاڵیەكان و “ پ.ی.د. موسا محمد خضر “ ڕاگری كۆلێژی ئاداب و یاریدەدەرانی ڕاگری كۆلێژەكان و سەرۆكی بەشە زانستییەكان لە كۆلێژەكانی زانستە ئەندازیارییە كشتوكاڵیەكان و ئاداب و زانست وە زیاتر لە ٣٠٠ ئامادەبوون .
بەڕێوەچوونی سیمپۆزیۆمەكە پێكهاتبوو لە:
بەڕێوەبەری پانێڵ “ پ.ی. د. هونەر عبدالله كاك أحمد “ بەرپرسی یەكەی چاودێری ژینگەو گۆڕانی ئاوو هەوا لەسەنتەری توێژینەوەی زانستی زانكۆی سەلاحەدین-هەولێر.
لە ئیڤینتەکەدا چوار قسەکەر بانگهێشتکراون بۆ پێشکەشکردنی چوار بابەت کە پێکهاتوون لەم بەڕێزانە:
- پ.ی. د.هێمن عبدالخالق گەزنەیی – مامۆستا لە بەشی دارستان - كۆلێژی زانستە ئەندازیاریە كشتوكاڵیەكان:
Applications of GIS for Climate Change &
Environmental Management
- پ. د. تحسین عبدالرحیم عزیز – مامۆستا لە بەشی جوگرافیا - كۆلێژی ئاداب:
Role of Geospatial Technology (GIS) in Water Resource Management
- د. کەیوان كریم خان فتاح – مامۆستا لەبەشی زانستەكانی زەوی و نەوت – كۆلێژی زانست:
Geoinformatics-Based Automated Landform Classification and Analysis of Their Relationship with Landslide Susceptibility in Akre District, Kurdistan Region, Iraq.
لە سیمپۆزیۆمەكەدا تیشکخرایە سەر ڕۆڵی گرنگی سیستەمی زانیاری جوگرافی (GIS) وهەستکردن لە دوورەوە لە ڕێگاچارەی ئاڵەنگاڕیەکان وگەشەپێدانی بەردەوامی ژینگە لە میانی گۆڕانکاریە ئاو هەواییەکان و چەندین گفتوگۆی زانستی تێدا ئەنجامدرا بەبەشداربوونی ئامادەبووانی سیمپۆزیۆەمەكە بەپرسیار و تێبینی.
هەروەها ئەم سمپۆزیەمە لە پلاتفۆڕمی فەرمی GIS DAY/ ESRI وەك چالاکییەکی زانستی تۆمارکرا بە پێی لینکی خوارەوە:
https://www.gisday.com/en-us/overview
بە پێویستی دەزانین زۆر سوپاسی ستافی کارگیری سەنتەری رۆشنبیری و کلتوری زانکۆی سەلاحەدین بکەین بۆ میوانداری ئەم سیمپۆسیەم.