“ دانا سەلاحەدین “ مامۆستا لە کۆلێژی هونەرەجوانەکانی زانکۆی سەلاحەدین بە شداری لە سیمپۆزیۆمی شێوەکاری لە زانکۆی یەرموک لە ئوردن کرد.
ئەم سیمپۆزیۆمە لە بەشی شێوەکاری کۆلێژی هونەرەجوانەکانی زانکۆی یەرموک بەڕێوەچوو
ناوبراو لەمیانەی بەشداریکردن بە چەندین تەکنیکی شێوەکاری سیرامیک بەشداربوو و چەندین کاری هونەری تێدا ئەنجامدرا
لە کۆتاییدا ناوبراو بڕوانامەی ڕێزلێنانی پێبەخشرا.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین -هەولێر.