به ئاماده‌بونی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له مامۆستایانی زانكۆ و پسپۆڕانی ئاسایش، له سه‌نته‌ری رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دین، سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی سیاسی و ستراتیژی له به‌شی زانسته سیاسیه‌كانی كۆلێژی یاساورامیاری له زانكۆی سه‌لاحه‌دین سمینارێكی له‌باره‌ی ئاسایش و رۆڵی زانكۆكانی كوردستان له جێگیركردنی سازكرد، له ده‌ستپێكی سمیناره‌كه‌دا سه‌رۆكی سه‌نته‌ره‌كه دكتۆر جوتیار مه‌حمود به‌خێرهاتنی میوانان و توێژه‌ره‌كانی كرد، دواتر سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین وتارێكی خوێندنه‌وه.
رۆڵی زانكۆكان له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی
له وتاره‌كه‌ی دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین وێڕای ده‌ستخۆشی له‌سازكردنی ئه‌و سمیناره كه پرسێكی تازه‌ی هه‌رێمی كوردستانه، تیشكی خسته‌ر رۆڵی ده‌زگاكانی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له گه‌شه‌پێدان و پێشكه‌وتنی كوردستان ئه‌مه‌ش وایكردووه كه هه‌موو جیهان شاهێدی ئه‌وه بده‌ن كه كوردستان ده‌وڵه‌تێكه له نێو ده‌وڵه‌تی عێراق و بۆته په‌ناگه‌یه‌كی ئارام و سه‌قامگیری بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق. هه‌روه‌ها سه‌رۆكی زانكۆ ئه‌وه‌شی گوت: ده‌مانه‌وێت به توێژینه‌وه‌ی زانستی پاڵپشتی ده‌زگاكانی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین و له‌لایه‌كی دیكه‌وه كار له‌سه‌ر ره‌هه‌ندی ئاسایش له پڕۆگرامه‌كانی خوێندن و رۆڵی زانكۆكان و په‌روه‌رده له هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی ده‌كه‌ین.
ره‌هه‌ندی ئاسایش له پڕۆگرامی خوێندنی زانكۆكان
ته‌وه‌ره‌ی یه‌كه‌می سمیناره‌كه له باره‌ی ره‌هه‌ندی ئاسایش له پڕۆگرامه‌كانی زانكۆكانی كوردستان له‌لایه‌ن چوار توێژه‌ر بۆچونی خۆیان خرایه‌ڕوو، له‌وباره‌یه‌وه دكتۆر نه‌جده‌ت ئاكره‌یی باسی رۆڵی توێژینه‌وه‌ی زانستی له زانكۆكانی كوردستان و داموده‌زگاكانی خوێندنی باڵا له دابینكردنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی. هه‌روه‌ها دكتۆر محه‌مه‌د شه‌ریف به توێژینه‌وه‌یه‌ك باسی رۆڵی زانكۆكان له به‌دیهێنانی میانڕه‌وی كرد، پێی وابوو ئه‌وه‌ی ئێستا داعش ده‌یكات دووره له جیهاد، به‌ڵكو جیهادی راسته‌قینه ئه‌وه‌یه كه میلله‌تی زیندوو ئاسایشی وڵاته‌كه‌ی ببپارێزێت نه‌ك چونه سه‌ر خه‌ڵك و ئازاردانی مرۆڤایه‌تی.هه‌روه‌ها دكتۆر شێرزاد نه‌جاڕ به توێژینه‌وه‌ك باسی له گرنگی توێژینه‌وه‌ی زانستی له پاڵپشتیكردنی ده‌زگاكانی ئاسایش كرد‌و پێی وابوو زانكۆ رۆڵی هه‌یه وه‌ك ئامرازێك بۆ گۆڕانكاری و چه‌سپاندنی ئاسایشی نیشتیمانی.دواتر مامۆستا نیگار نادر باسی له به ئه‌كادیمیكردنی ده‌زگاكانی ئاسایشی كوردستان
ئاسایش له ئیسلام
ته‌وه‌ره‌ی دووه‌می سمیناره‌كه باسی له ئاسایش له ئیسلام ده‌كرد، كه دكتۆر كه‌مال سادق به توێژینه‌وه‌یه‌ك باسی له تێوری ئاسایش له ئیسلام دا، هه‌وره‌ها دكتۆر ئیسماعیل محه‌مه‌د باسی له ئاسایش له قورئان و سوونه كرد، دواتر دكتۆر حه‌سه‌ن خالید باسی رۆڵی ئیسلام له به‌دیهێنانی ئاسایش و سه‌قامگیری نێوده‌وڵه‌تی دا.
راگه‌یاندن و به دیهێنانی ئاسایش
راگه‌یاندن و به دیهێنانی ئاسایش ناونیشانی له ته‌وه‌ره‌ی سێیه‌می سیمنارهكهبووه كه فه‌رهاد عه‌ونی به توێژینهوههك باسی له رۆڵی راگه‌یاندن له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆركرد، هه‌روه‌ها مامۆستا به‌هار عه‌بدولره‌حمان باسی له رۆڵی راگه‌یاندن له ده‌رخستنی وێنه‌ی راسته‌قینه‌ی ئیسلام و موسڵمان كرد.
هه‌روه‌ها فاكته‌ره ناوه‌خۆییه‌كانی سه‌قامگیری ئاسایش ناونیشانی ته‌وه‌ره‌ی چواره‌می سمینارهكهبوو مامۆستایان په‌روێز ره‌حیم و كامه‌ران محه‌مه‌د به توێژینه‌وه‌یه‌ك باسیان له گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد له سایه‌ی سه‌قامگیری و ئاسایش دا، هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له مامۆستا ئیدریس عومه‌ر به توێژینه‌وه‌یه‌ك باسی له به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی كرد‌و دكتۆر چواس حه‌سه‌ن به توێژینه‌وه‌یه‌ك باسی له رێزگرتن له مافه‌كانی مرۆڤ كرد.