ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۱٦ـی ۲ــی ۲٠۲٥ بە ئامادەبوونی " ئومێد خۆشناو" پارێزگاری هەولێر و " پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین " سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و " پ.د.دانا خدر مولود" یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کوردستان و ژماره‌یه‌ك دادوه‌ری عێڕاقی و وڵاتان و عه‌ره‌بی به‌ڕێوه‌چوو
لەسەرەتای کۆڕبەندەکە سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین وتارێکی پێشکەشکرد و ئاماژەی بەوەکرد به‌ناوی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و زانكۆی كوردستان بهخێرهاتنێكیی گه‌رمتان ده‌كه‌م، دڵخۆشم به‌هه‌بوونی په‌یوه‌ندییه‌كی باشی زانستی و ئه‌كادیمی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌وه‌ی جێگای بایه‌خه هه‌وڵمانداوه ئه‌و په‌یوه‌ندییانه بكه‌ینه ده‌رفه‌تێكی زێڕێن بۆ ئه‌نجامدانی كاری زانستی هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌یی له‌پێناو قوتابییان و مامۆستایان.
كۆنفڕانسه‌كان ئاستی ناوه‌خۆیی تێپیهڕاندووه و له ئێستادا كار بۆ كۆنفڕنسی جیهانی ده‌كه‌ین له‌پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕانكی زانكۆ و گه‌یاندنی كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو.
ئه‌م كۆنفڕانسه هاوبه‌شه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان زانكۆی سه‌لاحه‌دین زانكۆی كوردستان یه‌كێكیه له پڕ به‌رهه‌مترین و به‌سوودترین كۆنفڕانسه‌كان و ئه‌مڕۆ به‌شێوازێكی یاسایی و زانستی شیكردنه‌وه‌یه‌كی دروست و گونجاو بۆ یاسای باری کەسی عیراقی ده‌كرێت.
نامه‌وێت بچمه ناوه‌ڕكی ئم كۆنفڕانسه چونكه كۆمه‌ڵێك كه‌سی پسپۆڕ و دادوه‌ری تایبتهمهند شیكردنه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌ی وردی بۆ ده‌كه‌ن و ده‌مه‌وێت به‌یه‌كه‌وه گوێبیستی قسه و گوفتاره بهرنخهكانییان بین.
زۆر سوپاس بۆ تیمی ئاماده‌كاری كۆنفڕانس،
له درێژه‌ی كۆڕبه‌نده‌كه سێ پانێل به‌ڕێوه‌ده‌چێت
• پانێلی یەکەم : ڕێکخستنی باری کەسی لە چوارچێوەی یاسادا :-
تەوەری ١ : دەرچوونی یاسای باری کەسی عیراقی ژمارە (١٨٨)ی ساڵی (١٩٥٩)ی بەرکار لە دیدگای دەستوور و حوکمە شەرعییەکان.
تەوەری ٢ : ئه‌زموونی یاسای باری کەسی لە وڵاتانی ناوچەکە.
بەڕێوەبەری دانیشتنی یەکەم: دکتۆر ئیدریس باڵەک
1- دکتۆر حەیدەر سەعید
2- دادوەر هادی عەزیز
3- دکتۆر کۆسرەت سالح
پانێلی دووەم : یاسای باری کەسی سەردەمیانە لە کۆمەڵگەیەکی فرە ( ئاین – مەزهەب – کلتوور دا).
تەوەری ١ : ڕێکخستنی باری کەسی لە نێوان یاسا و مەزهەب و دابوونەریتە (عورفە) کۆمەڵایەتییەکان
تەوەری ٢ : گرنگی بەشداری کۆمەڵگەیی فراوان لە داڕشتنی یاسای باری کەسی لە دیدگا جۆراوجۆرەکان
بەڕێوەبەری دانیشتنی دووەم: هۆزان
1- دادوەر ئەحمەد جاسب الساعدي
2- دادوەر رەحیم حسن عگێلی
3- پەخشان زەنگەنە
• پانێل سێیەم : لێکەوتە و کاریگەرییەکانی پێشنیاری هەمووارکردنی یاسای باری کەسی عێراقی ژمارە (١٨٨)ی ساڵی (١٩٥٩)ی بەرکار :-
تەوەری ١ : کاریگەرییە یاسایی و کۆمەڵگەیی و دەروونیەچاوەڕوانکراوەکان لە ئەگەری تێپەڕبوونی ئەم پێشنیارە.
تەوەری ٢ : ڕادەی گونجانی ئەم پیشنیارە لەگەڵ ڕێکەوتننامە نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بە مافی مرۆڤ بە گشتی و مافی ئافرەت و منداڵ بەتایبەتی.
بەڕێوەبەری دانیشتن: دکتۆر محمد خالد موستەفا
1- دکتۆر یادگار
2- هناء ئەدوەر
3- دکتۆرە سهى يونس
- ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به‌رواری 16-2-2024
- سەنتەری رۆشنبیری زانکۆی سەلاحەدین- هەولێر