دوابەدوای چەندین کۆبوونەوە زانکۆی سەلاحەدین بڕیاریدا وانەی ژیری دەستکرد لەسەرجەم بەشە زانستییەکان و وێژەییەکانی زنکۆی سەلاحەدین دابنێت
وانەی ژیری دەستکرد وەک هەر وانەیەکی تر تاقیکردنەوەی میدتێرم و کۆتایی و ڕاپۆرت و ئەسایمێنت و پرێزنتەیشن و کویزی دەبێت زمانی خوێندن بەو زمانە دەبێت کە لەوبەشە وانەکانی تری پێدەخوێندرێت
ئەم وانەیە لە سمیستەری دووەمی قۆناغی یەکەمی سەرجەم بەشەکان وەک وانەیەکی سەرەکی دەخوێندرێت
زانکۆی سەلاحەدین لە ١٦ کۆلێژ و ٨٦ بەشی ئەکادیمی پێکدێت، ٢٥٠٠٠ بیست و پێنج هەزار قوتابی بکالۆریۆسی هەیە، ٢٠٠٠ دوو هەزار قوتابی خوێندنی باڵا “ دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرای هەیە