ڕێککەوتی 26 ـی نیسانی 2025، بە ئامادەبوونی بەڕێزان د. ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردە و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و ئاریان سەڵاحەددین بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان و ، د.احمد کۆچەر ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکانی زانکۆی سەڵاحەدین فستیڤاڵی هەولێر بۆ ئافرەتان بەرێوەچوو.
ئەم فیستیڤالكە زۆربەی یارییە وەرزشییەکانی لە خۆگرت لایەن لێژنەی ئۆڵۆمپی عێراق، بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەرزشی کوردستان و کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان/ زانکۆی سەڵاحەدین ـ هەولێر.