
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۱۳ـی ۲ـی ۲٠۲٥ بە چاودێری "پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و بە ئامادەبوونی " د.ئەمیر چالی " ڕاویژکار لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و " پ.د.عبدالکریم یاسین" ڕاگری کۆلێژی زانست و شاندێکی زانکۆکانی ئیتاڵیا سیمپۆزیەمی " ڕێبازە داهێنەرەکان لە بەرهەمە سروشتییەکان و توێژینەوەی بایۆپزیشکی " بەڕێوەچوو.
ئەم سیمپۆزیەمە بەهاوبەشی کۆلێژی زانست - زانکۆی سەلاحەدین و زانکۆی ئیستەرن و زانکۆی پاڤیا و زانکۆی بۆڵۆنیا وپیدمۆنت-ئیتاڵیا ڕێکخرا و بەڕێوەچوو.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر.