ئەمڕۆ ڕێککەوتی ٥ـی ۲ـی ۲٠۲٤ بە ئامادەبوونی " پ.د.فەرهاد عەلی " یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ و " د.عەبدوڵلا وەیسی " سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و " پ.د.جەمیل عەلی سورچی " ڕاگری کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان و " ئەندازیار عەبدولسەلام مەدەنی " و قوتابییان و مامۆستایان و فەرمانبەران سیمپۆزیەمی " پەیام و کەسایەتی قوتابی زانکۆ " بەڕێوەچوو.
لەسەرەتای سیمپۆزیەمەکە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ وتاری سەرۆکایەتی زانکۆی خوێندوە و ئاماژەی بەوەکرد لەدوای دەستبەکاربوونی سەرۆکی زانکۆ قوتابی بووە بنەمای سەرەکی و هەموو هەوڵێک بۆ پێگەیاندنی قوتابییان بووە لەڕووی زانستی و بەهێزکردنی کەسایەتییان لە ڕێگەی دروستکردنی پەیوەندی جیاواز لەگەڵ زانکۆ عەرەبی و ئەوروپییەکان
کۆنفڕانسی پێشبرکیی توێژینەوە و هەماهەنگی زانکۆکان و ناردنی قوتابییان بۆ ئوردن و ولاتانی تر بەشێکی گرنگی کارەکان بووە.
پشگیریکردنی قوتابییە بەهرەدارەکان و هاندانی ئەوانی تر بۆ ئەنجامدانی کاری زانستی بەشێکی تری کارە گرنگەکان بووە لە زانکۆ.
لەچوارچێوەی ئەم سەمپۆزیەمە پانێڵێک بەڕێوەچوو بۆ هەرەیەکە لە:
عەبدولسەلام مەدەنی " چۆن ژیانمان پەیامدار بکەین.
پ.د.فرهاد عەلی " کەسایەتی قوتابی زانکۆ.
پ.د.عوسمان محمد غریب " پەیامی خوێنیاران
بەڕێوەبەری پانێل" پ.ی.د.لوقمان بەهائەدین احمد