ئەمڕۆ ڕێککەوتی ٥ـی ۲ـی ۲٠۲٤ لە چاودێری و ئامادەبوونی "پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و " پ.د.حسێن سەعدی " یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و " پ.د.شریف مولود شریف " یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کارباری زانستی و خوێندنی باڵا و" م.ئاریان دزەیی" بەڕێوەبەری تەندروستی و سەلامەتی زانکۆ و نوێنەری بەرگری شارستانی و نوێنەری وەزارەتی تەندروستی و قوتابییان و مامۆستایان و فەرمانبەران سیمپۆزیەمی "پەرەپێدانی تەندروستی و سەلامەتی لە شوێنی کار"بەڕێوەچوو.
ئەم سیمپۆزیەمە لەلایەن بەڕێوەبەریەتی تەندروستی و سەلامەتی زانکۆ ڕێکخرابوو و بەڕێوەچوو.
بەشداربووان بریتی بوون لە بەرپرس و لێژنەکانی یەکەی تەندروستی و سەلامەتی گشت بەش و کۆلێژەکان و سەنتەرەکان و بەڕێوەبەرایەتیەکانی سەر بە زانکۆی سەلاحەدین
لەسەرەتای سیمپۆزیەمەکە " پ.د.نبیل عادل " وتارێکی پێشکەشکردو ئاماژەی بەوەکرد
لەدوای دەستبەکاربوونی گرنگی زۆر بەچالاکی هاوشێوە دراوە و بۆتە هۆکار هۆشیرکردنەوەی کۆمەڵگە