ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۲۸ـی ٤ـی ۲٠۲٥ بە ئامادەبوونی " پ.د.فرهاد عەلی " یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابییان و خوێندن و " م.ئاریان دزەیی " بەڕێوەبەری تەندروستی و سەلامەتی و ژمارەیەک ئەفسەر وەک نوێنەری کۆلێژی پۆلیس و بەرپرسی تەندروستی و سەلامەتی کۆلێژەکان و قوتابییان فیستیڤاڵی تەندروستی و سەلامەتی بەڕێوەچوو
لە درێژەی فیستیڤاڵەکە ژمارەیەک چالاکی بەڕێوەچوو و تیشکخرایە سەر کارەکانی ئەم بەڕێوەبەرایەتییە