
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۳ـی ۲ـی ۲٠۲٤ بە ئامادەبوونی " پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و " پ.د.حسێن سەعدی" یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کارواری کارگێڕی و دارایی و " پ.ی.د.مزگین چالی" ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی و " د.ئامانج برادۆستی" بەرپرسی ناوچەی زانکۆ و " شیرن خالد" بەرپرسی ناوچەی ئایندە و سەرۆک بەش و مامۆستایان فیستیڤاڵی کاری دەستی قوتابییان بەڕێوەچوو.
لەدرێژەی فیستیڤاڵەکەدا سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین سەرجەم بەرهەم و کارەکانی قوتابییانی بەسەرکردەوە و هیوای سەرلەوتنی بۆخواستن.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر.