
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۲۹ـی ۱ـی ۲٠۲٥ بە ئامادەبوونی " پ.د.عبدالفتاح عبدالرزاق" بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و " پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و " پ.د.ئیدریس محمد طاهر " سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیک و " د.ئامانج برادۆستی" بەرپرسی ناوچەی زانکۆ و " شیرین خالد" بەرپرسیناوچەی ئایندە و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ڕاگر و سەرۆک بەش و مامۆستایان ڕێوڕەسمی خانەنشینبوونی ۳٦۹ مامۆستا و فەرمانبەری زانکۆی سەلاحەدین بەڕێوەچوو.
لەسەرەتای ڕێوڕەسمەکەدا سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین وتارێکی پێشکەشکرد و ئاماژەی بەوەکرد، ئیمڕۆ به‌یه‌كه‌وه له‌ڕێوڕه‌سمی خانه‌نشینبوونی 396 مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر به‌ڵێنی خزمه‌ت و به‌رده‌وامبوون له به‌ره‌وپێشبردنی ڕه‌وتی خوێندن دووپات ده‌كه‌ینه‌وه.
مامۆستایانی قه‌درگران، ئێوه قه‌ڵغانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ن، به نووسینی توێژینهوهكانتان ده‌یان كێشه‌تان چاره‌سه‌ركردووه له بوار و پسپۆڕی جیاوازی، ژینگه‌یی، فیزیایی، كیمیایی، ماتماتیك، زمان و ئه‌ده‌ب، كۆمه‌ڵناس و دهروونسان و هه‌موو پسپۆڕییه‌كانی تر.
یاسا ناسه‌كان له‌ڕێگه‌ی زیره‌كی و لێهاتووییان خوێندنه‌وه‌ی وردیان بۆ ده‌یان پڕۆژه‌یاسا كردووه و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نی په‌یوه‌ندیداریان له ورده‌كاری یاساكان ئاگاداركردۆته‌وه.
فهرمانبهرانییش هاوشانی مامۆستایان كۆڵه‌كه‌ی زانكۆ بوون و به‌بێ ئه‌وان سه‌رۆكی زانكۆ و یاریده‌ده‌ران و ڕاگره‌كان نه‌یان ده‌توانی سه‌ركه‌وتووبن، ڕۆڵی ئێوه هیچی كه‌متر نه‌بووه له خزمه‌تكردن و شه‌ونخوونی.
هه‌موو ئه‌وانه‌ی لێره‌ن له ته‌مه‌نی لاوی و گه‌نجی ده‌ستتان به خزمه‌تكردن كرد، ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌ك له‌ئێوه له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نی ده‌یان لاوی خوێن گه‌رم و پڕ ئه‌زموونتان پێشكه‌ش به كۆمه‌ڵگه كرد.
ئێوه به‌قه‌ده‌ر ژماره‌ی زۆری ساڵه‌كانی ته‌مه‌نتان سه‌رپه‌رشتی قوتابی ماسته‌ر و دكتۆراتان كردووه و ده‌یان كتێبی ئه‌كادیمی و مهنههجیتان نووسیوه و ئه‌مه‌ش ده‌بێته خێرێكی نه‌بڕاوه بۆ هه‌موو ژیانتان.
زانكۆی سه‌لاحه‌دین له دوای ئێوه بۆشاییه‌كی زۆری بۆ دروست ده‌بێت و پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌سته‌م ده‌بێت، به‌رده‌وامبوونی ئێوه له دوای خانهنشینبوونتان ئه‌م بۆشاییه پڕ ده‌كاته‌وه.
ئێمه ده‌ست له ئێوه هه‌ڵناگرین و له هه‌موو پرسێك ڕاوێژتان پێده‌كه‌ین و وه‌ك سه‌رمه‌شقی زانكۆ پشت بهتواناكانتان ده‌به‌ستین.
نزیكه‌ی 20 ساڵه پۆستم له حكومه‌ت هه‌یه و به‌رپرسیاریه‌تی جیاوازم له ئه‌ستۆ گرتووه، ده‌یان وتاری جیاوازم پێشكه‌شكردووه، ده‌مه‌وی پێتان بڵیم ئه‌مه ناخۆشترین وتاربووه كه له‌ماوه به‌رپرسیارییه‌تیم پێشكه‌شم كردبێت.
هه‌میشه سه‌رفراز و ته‌مه‌ن درێژبن، خودا هاوكارتان بێت.