![title](/sites/default/files/styles/article_intro_image/public/node-img/295_01504657609.jpg?itok=L7abR3nv)
دوای ئەوەی ژمارەیەک مامۆستای کۆلێژی یاساو زانستە سیاسیەکان لە رێگەی کۆلێژی یاساو زانستە سیاسیەکانەوە، پێشنیارێکیان ئاڕاستەی سەرۆکایەتی زانکۆ کرد تایبەت بە پرسی دەستووری هەرێمی کوردستان، پاش گفتوگۆکردن سەرۆکایەتی زانکۆوە بڕیاردرا کۆڕبەندێکی ئەکادیمی بەناونیشانی ( لە پێناو دەستوورێک بۆ هەرێمی کوردستان) لە رۆژانی١٩-٢٠١٥/٥/٢٠ لە سەنتەری رۆشنبیری و کۆمەڵایەتی زانکۆ ساز بکات، کە تیایدا شەش پانێڵ لە خۆدەگرێت و هەر پانێڵێک چوار تەوەرەی تێدا باس دەکرێت کە بابەتە سەرەکیەکان بریتی دەبن لە بنەما سەرەکیەکانی پڕۆژەی دەستووری هەرێمی کوردستان و سیستەمی سیاسی، بنەماکانی دیموکراسیەت و مەدەنیەت، پێگەی ئیسلام لە پڕۆژەی دەستووری هەرێم، رێکخستنی پەیوەندیەکانی هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی دامەزراوەیی و یاسایی لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیدا، سنووری هەرێمی کوردستان، ماف و ئازادیییە مەدەنی و سیاسیەکان، دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان بەپێی پڕۆژەی دەستوور، بنەمای لێکجیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان لە پڕۆژەی دەستووری هەرێم، دەسەڵاتی یاسادانان لە پڕۆژەی دەستووری هەرێم، دەسەڵاتی جێبەجێکردن لە پڕۆژەی دەستووری هەرێم، دەسەڵاتی دادوەری لە پڕۆژەی دەستووری هەرێم، دەستەوکارگێڕیەکان لە پڕۆژەی دەستووری هەرێمی کوردستان، بنەمای لامەرکەزی و کارگێڕییە خۆرجییەکان، دەستەوکۆمیسۆنە سەربەخۆکان، رێکخستنی حوکمە داراییەکان، سامانەسروشتیەکانی هەرێم لە پڕۆژەی دەستووردا، بۆ ئەم مەبەستە بۆ گشت ئەکادیمیانی زانکۆکانی کوردستان کراوە دەبێت و دەتوانن پڕۆپۆزەڵەکان لەرێگەی ئەو ئێمێڵەوە bryarsbaban@gmail.com یاخود بۆ کۆلێژی یاساوزانستە سیاسیەکان بنێردرێت. شیاوی باسە کۆڕبەندەکە بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت لە سەنتەری رۆشنبیری زانکۆی سەلاحەدین لە شاری هەولێر
بەروار :٢٠١٥/٤/١٤