ئەمڕۆ ڕێککەوتی ٦ـی ٨ـی ٢٠٢٥ “ پ.د.کامەران یونس محمدئەمین” سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە “ کونسوڵی گشتی پۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان و “ محمد فاتح “ بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی کوردستان بۆ هونەر و کلتوور KCAC و شاندێکی یاوەری کرد.
لەم چواچێوەیەوە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بۆ ئەم مەبەستە واژۆدەکرێت و لە ڕێوڕەسمێک دەست بە کاروبارەکان دەکرێت.
ئەم پرۆژەیە لە ڕێگای دابینکردنی سکانەری پێشکەوتوو دەبێت و سەرجەم دەستنووسەکان سکان و ئەرشیف دەکرێت بۆ پاراستن و لە لەناوچوون دەپارێزرێن.
هەندێک دەستنووسی تایبەت لە زانکۆی سەلاحەدین هەیە لە هیچ شوێنێک نییە و زانکۆ بە هەماهەنگی ئەم دوو دامەزراوەیە کار بۆ پاراستنی دەکات.