
لەدیوانى سەرۆکایەتى زانکۆدا (د.ئەحمەد ئەنوەر دزەیى) سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین، پێشوازى لە (هەیسەم ئەبولفول) سەرکونسڵى وڵاتى ئوردنى لەهەولێر کرد، ئەمەو سەرەتا سەرکونسڵى وڵاتى ئوردن خۆشحاڵى خۆى دەربڕى سەبارەت بەو پەیوەندیانەى کە لەنێوان زانکۆى سەلاحەدین و زانکۆکانى ئوردن بەگشتى هەیە، لەتەک ئەو پەیوەندیانەى لەگەڵ یەکێتى زانکۆکانى عەرەبى کە بارەگاکەى لەعەمان پایتەختى ئوردنە، کە هۆیەکە زیاتر زانکۆکان لەم رێگەیەوە پەیوەندیەکانیان بەهێزتر بکەن، لەپێناو بەرزکردنەوەى ئاستى زانستى لەناوچەکە، لەلایەکى دیکەوە سەرۆکى زانکۆش سەرەتا کورتەیەکى مێژووى باسى لە زانکۆى سەلاحەدین کرد، کە لەکوردستاندا بەزانکۆى دایک ناسراوە، لەتەوەرێکى دیکەش باس لەپەرەپێدانى پەیوەندییەکان کرایەوە تیایدا بتواندرێ لەنێوەندى میکانیزمى پەیوەندیەکان قوتابیان و خوێندکاران و مامۆستایان ئاڵوگۆڕ بکرێ لەنێوان زانکۆکان، ئەمەش وەک خاڵى یەکەم بۆ سوود وەرگرتن لەپرۆگرامەکانى خوێندن و ئەنجامدانى توێژینەوەى هاوبەش لەنێوان هەردوو لا، هاوکات (د.ئەحمەد ئەنوەر دزەیى) لەنێوەندى قسەکانیدا پێشنیارى ئەوەى کرد هەندێک لەسەرۆکەکانى زانکۆکانى ئوردن سەردانى زانکۆکانى کوردستان بکەن، ئەمەش وەک خاڵێکى پەیوەندى بەستن لەنێوانزانکۆکانى کوردستان و زانکۆکانى ئوردن.
بەروار :٢٠١٦/٨/٢٢