پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین له دیوانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ پێشوازی له ئه‌نگه‌س مه‌كی كونسولی گشتی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری كرد، له دیدارێكدا سه‌رۆكی زانكۆ وێرِای به‌خێرهاتنی شاندی میوان، كورته‌یه‌كی له مێژووی زانكۆی سه‌لاحه‌دین باسكرد وه‌ك بناغه‌ی ئه‌كادیمی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها سوپاسیكردن كه له چه‌ند ساڵی رابردوودا ئه‌نجومه‌نی رۆشنبیری به‌ریتانی له هه‌ولێر هاوكاری زانكۆی سه‌لاحه‌دینی كردوه، به‌تایبه‌تی له هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ زانكۆكانی به‌ریتانیا، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی زانكۆ ئه‌وه‌شی خستهرِوو كه قوتابیانی تواناسازی ده‌رچووی زانكۆكانی به‌ریتانیا گرِوتینێكی دیكه‌یان به زانكۆی سه‌لاحه‌دین داوه، هیواشی خواست هانی ئه‌نجومه‌نی رۆشنبیری به‌ریتانی بدرێت كه هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌گه‌ڵ زانكۆی سه‌لاحه‌دین بكات، له‌به‌رامبه‌ردا كونسلی گشتی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان خۆشحاڵی خۆی دهربرِی له‌به‌رامبه‌ر پێشكه‌وتنه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و سوپاسی سه‌رۆكی زانكۆشی كرد له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ئاسانكارییه‌ی بۆ زانكۆكانی ناوهرِاست و خوارووی عێراق ده‌كه‌ن وه‌ك زانكۆكانی موسڵ وتكریت و ئه‌نبار، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی گوت كه وه‌ك كونسولخانه‌ی به‌ریتانیا ئاماده‌ییان تێدایه په‌یوندیه زانستی و ئه‌كادیمیه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین له‌گه‌ڵ زانكۆ به‌ریتانیه‌كان پته‌وتر بكات، به ئامانجی كه‌ڵك وه‌رگرتن له ئه‌زمونی تازه‌و پێشكه‌وتنه تازه‌كان، له‌لایه‌كی دیكه‌وه باس له ئه‌گه‌ری به‌شداری كۆمپانیا به‌ریتانیه‌كان كرا له پرِۆژهی كه‌مپی نوێی زانكۆ. له كۆتایی دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكی زانكۆ به شاندی میوانی راگه‌یاند كه زانكۆی سه‌لاحه‌دین نیازی هه‌یه سمینارێك بۆ كونسولی گشتی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان ساز بكات كه تیایدا قوتابیان و مامۆستایانی زانكۆ ئاماده‌بن له باره‌ی ره‌وشی ئێستای عێراق و هه‌رێمی كوردستان و جه‌نگی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر له جیهان. شیاوی باسه له دانیشتنه‌كه‌دا دكتۆر سامان حسێن بهرِێوهبهری سه‌نته‌ری زمان له زانكۆی سه‌لاحه‌دین ئاماده‌بوو.