سه‌رباری ئه‌و قه‌یرانه دارایی و ئابووریه‌ی هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه‌و شهرِی دژ به تیرۆری به‌سه‌ردا سه‌پاوه، كه‌چی زانكۆی سه‌لاحه‌دین له چالاكی ئه‌كادیمی و زانستی نه‌وه‌ستاوه رۆژانه پێشوازی له شاندی زانكۆ بیانیه‌كان ده‌كات و وۆركشۆپ و كۆنفرانسی زانستی ساز ده‌كات، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا به ئاماده‌بونی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یی و دكتۆر شه‌فیق ئهلبههادێر بهرِێوهبهری په‌یمانگه‌ی ئابووری بۆ توێژینه‌وه‌ی عێراقی له سه‌نته‌ری رۆشنبیری ء كۆمهلاَیهتی زانكۆی سه‌لاحه‌دین كۆنفرِانسێكی تایبه‌ت به پرِۆژهی هاوبه‌شی ( به‌غدا- هه‌ولێر- ئیرلانگن(BEEP)) ساز كرا، كه بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت و له رۆژانی كۆنفرانسه‌كه‌شدا باس له پرِۆژهی هاوبه‌شه‌كانی نێوان زانكۆكانی ئه‌ڵمانی و زانكۆكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، كه ناوهرِۆكی پرِۆگرامه ئاڵوگۆرِیهكه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه پێداچونه‌وه‌یه‌كی ره‌خنه‌گرانه به پرِۆگرامی شه‌ش ساڵی رابردوو پاش شه‌ش ساڵ له‌و باره‌یه‌وه چی كراوه و پێشبینی چی بكرێت. له مهرِاسیمی كۆنفرانسه‌كه‌دا بهرِێوهبهری په‌یمانگه‌ی ئابووری بۆ توێژینه‌وه‌ی عێراقی دكتۆر شه‌فیق له وتارێكیدا سوپاسی زانكۆی سه‌لاحه‌دین كه میوانداریه‌تی هه‌موو وۆركشۆپ و كۆنفرانسه‌كان ده‌كات كه به‌ناوی به‌رنامه‌ی ئاڵوگۆرِی ئه‌كادیمی ئه‌ڵمانی -عێراقی جێبه‌جێ ده‌كرێت له‌و باره‌شه‌وه رێكخراوی دادی ئه‌ڵمانی پاڵپشتی پرِۆژهكه ده‌كات. هه‌روه‌ها دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین له وتارێكدا وێرِای به‌خێرهێنانی میوانانی ئه‌كادیمیستی ئه‌ڵمانی و عێراقی و هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستخۆشی له سه‌رپه‌رشتیارانی كۆنفرانسه‌كه كرد. ئه‌وه‌شی گوت ئه‌و به‌رنامه‌یه سوودێكی زۆری هه‌یه بۆ زانكۆكان به‌تایبه‌ت له بواری ئابووری دا، له‌و باره‌یه‌وه‌ش رۆڵی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی هاوبه‌شی ئه‌كادیمی عێراقی و دادی ئه‌ڵمانی بهرزنرخاندو ئاماده‌یی زانكۆی سه‌لاحه‌دینیشی نیشاندا بۆ درێژكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌و چالاكیانه و واژووكردنی رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ زانكۆكانی دیكه‌ی چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی ئاڵوگۆرِیهكه تا له‌و رێگه‌یه‌وه سوودی زانستی بهیهكتربگهیهنن.